وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندیی خوێندکاران دا

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندیی خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەرکرد، بڕیارەکە سەبارەت بە خوێندن لە دەرەوەی وڵات و رۆژانی جەژنی رەمەزانە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە، “لە پێناو بەرژەوەندیی خوێندکاران/ قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و بە بۆنەى هاتنى جەژنى پیرۆزى رەمەزان و رەچاوکردنی دۆخی دواى بومەلەرزەکەى وڵاتى (تورکیا)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکى بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن دەرکرد”.

بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریتیین لە:

1- خوێندکاران/ قوتابیانى هەرێمی کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن و کاریگەربوون بە روودانی بومەلەرزەکەى (2023/2/6) رێگەپێدراون تاوەکو کۆتایی ئەم سمستەرە بە شێوەى ئۆنلاین بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن جگە لە بوارە پزیشکییەکان و ئەو بوارانەى پێویستیان بە تاقیگە و پراکتیکە.

2- خوێندکاران/ قوتابیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەى وڵات دەتوانن بۆ جەژنی پیرۆزی رەمەزان لە ماوەى (2023/4/19) تاکو (2023/4/28) بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی دزینی سێ ماتۆڕ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share