حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی  دارایی و کارگێڕی سلێمانی و هەڵەبجەش پەسەندکراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” بەسەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی  ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە بوارە کارگێڕیی و دارایی و پڕۆژەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر نوسیویەتی، “لە کۆبونەوەکەدا بە ڕونیی و بە وردیی ڕاپۆرتی هاوبەشی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگا و یەکەکارگێڕییەکان و داواکارییە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەکانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگاکان تاوتوێکراوە و بەڵێنی حکومەتی لەبارەوە دراوە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەمو ئەو پێشنیازو داواکارییانەی لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکاندا گەڵاڵەکرابون، لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان پەسەندکران و بون بەبڕیار”.

بەپێی وتەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەو سێکتەرو بوارانەی لەم ڕاپۆرتانەدا بۆ ساڵی 2021 پەسەندکراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا.. هێڵێكی گواستنەوەی گازی سروشتی تەقییەوە

بابەتی دواتر

پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، تونێلی…
Total
0
Share