پەروەردەی هەولێر ئاگادارییەک بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژی بڵاودەکاتەوە

بەرێوبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ئاگاداری سەرجەم وانەبێژان دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک فۆرم لە بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، ” ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە”.

پەروەردەی هەولێر دەڵێت، ” بەهیچ شێوەیەك فۆرم لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەیەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆرمەكە وەردەگرێت”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ” وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت”.

بابەتی پێشتر

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

سوارێز: بیری مێسی دەکەم و خۆم بۆ ئەم ڕۆژە ئامادەکردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share