دووەمیش ڕویدا.. بزوێنەری فڕۆكەیەكی دیكەی بۆینگ لە ئاسمانی هۆڵەندا گڕیگرت

فڕۆكەكە لە ڕێگادابوو بەرەو نیویۆرك

دوو كەس لە هۆڵەندا بەهۆی ئەو پارچانەی لە بزوێنەری فڕۆكەیەكی بۆینگ 747ی سوتاوەوە كەوتنە خوارەوە برینداربوون، بەماوەیەكی كەم پاش فڕینی لە فڕۆكەخانەی ماستریچ، بەمەش بووە دووەم ڕوداوی بۆینگ لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا.

دوو بریندارەكە، كە دانیشتووی شارۆچكەی (مێرسن)ی هۆڵەندی بوون، ئافرەتێكی بەتەمەنە كە پارچەیەك لە بزوێنەرە سوتاوەكەی بەركەوتووە لەگەڵ منداڵێك كە دەستی سوتاوە كاتێك هەوڵیداوە دەست لە یەكێك لەو پارچانە بدات كە لەنزیكیەوە كەوتووە سەر زەوی.

فڕۆكەكە، كە لە ڕێگادابوو بەرەو نیویۆرك، ناچارانە و بە سەلامەتی لە فڕۆكەخانەی لییج-ی نزیك بەلجیكا نیشتەوە، بەڵام كۆمپانیای (لۆنجتیل ئەڤیشن)ی بەریتانی-ی خاوەنی چاوەڕوانی ڕۆژانی دژوار دەكات، پاش ئەوەی دەسەڵاتدارێتی هۆڵەندا بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بكات، كە زیانی ماددیشی بە هەندێك خانوو و ئۆتۆمبێل گەیاندووە، وەك ئەوەی كەناڵی (نوس)ی حكومەتی هۆڵەندا بڵاویكردوەتەوە.

گەشتی تەواوی فڕۆکەکانی بوینگ 777 ڕادەگیرێت

بەر لەم ڕوداوەش بە چەند كاتژمێرێك بزوێنەری فڕۆكەیەكی بۆینگ 777ی سەر بە كۆمپانیای (یونایتید ئەیرلاینز) لە ئاسمانی دێنیڤەر لە ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا گریگرت.

پاش ڕوداوەكەش کۆمپانیای گەشتی ئاسمانیی ئەمریکا گەشتی فڕۆکەکانی بوینگی 777 ڕاگرت و داوایکردووە بەخێرایی لێکۆڵینەوە لە بزوێنەرەكانی فڕۆکەی بۆینگی 777 بکرێت و ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی لەکارکەوتنی دیاریبکرێت.

ڕوداوەكە کاریگەری لەسەر پشکی کۆمپانیاکە کردووە و هێناویەتییە خوارەوە، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە وڵاتان لەوانە ژاپۆن، داوایکردووە تا ڕونبوونەوەی هۆکارەکان ئەو کۆمپانیایانەی گەشتی ئەو وڵاتە دەکەن بۆینگی 777 بەکارنەهێنن.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

فریکسا: سێ یاریزانی گەورە بۆ بەرشلۆنە دەکڕین

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكاندا بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share