بەهۆی نووقمبوونی بەلەمێك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان 58 كۆچبەر بێسەروشوێنبوون

نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نووقمبوونی بەلەمێك لە نزیك كەناراوەكانی یۆنان 58 كۆچبەر بێسەروشوێنبوون و 10 كۆچبەر ڕزگاركراون.
حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەلەمێك لە توركیاوە بەڕێكەوتووە بۆ یۆنان و نزیك ئێڤیا كێشەی بۆ دروستبووە و نووقمبووە و بەهۆیەوە 58 كۆچبەر تا ئێستا بێسەروشوێنن و 10 كۆچبەریش ڕزگاركراون و وەكو ئەوەی دەوترێت بەلەمەكە 68 كۆچبەری هەڵگرتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تائێستا ناسنامەی ئەو كۆچبەرانەی بێسەروشوێنبوون ئاشكرانەكراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی كە هەن بەشێكی زۆری كۆچبەرەكان میسری، ئەفغانی و ئێرانین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share