گەشتی تەواوی فڕۆکەکانی بوینگ 777 ڕادەگیرێت

کۆمپانیای گەشتی ئاسمانیی ئەمریکا لە دوای ڕوداوەکەی دوێنێی شاری دێنیڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لەو وڵاتە، گەشتی فڕۆکەکانی بوینگی 777 ڕادەگرێت.

دوێنێ لە فڕینی ژمارە 328 ی کۆمپانیای گەشتی ئاسمانیی ئەمریکا بەهۆکاری کێشەی تەکنیکی فڕۆکەیەکی جۆری بوینگی 777 بە 231 سەرنشین و 10 کارکەری فڕۆکەکەوە یەکێک لە مەکینەکانی سوتا و بە ناچاری نیشتەوە.

دوای ئەو ڕوداوە دەستەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا داوای کردووە بەخێرایی لێکۆڵینەوە لە مەکینەکانی فڕۆکەی بیونگی 777 بکرێت و ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی لەکار کەوتنی مەکینەی فڕۆکەکە دیاری بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەڵێت، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نیشانیداوە کە یەکێک لەو پەڕانەی لەناو مەکینەی فڕۆکەکەدایە بە بنەوە شکاوە و دواتریش ئەوە بووەتە هۆی شکاندی پەڕەکانی دیکە”.

شکانی مەکینەی بوینگێکی 777 کاریگەری لەسەر پشکی کۆمپانیاکە کردووە و هێناویەتییە خوارەوە، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە وڵاتان لەوانە ژاپۆن، داوایکردووە تا رونبوونەوەی هۆکارەکان ئەو کۆمپانیایانەی گەشتی ئەو وڵاتە دەکەن بوینگی 777 بەکار نەهێنن.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق 108ەمین وڵاتی جیهانە لە داهاتی ساڵانەی تاکەوە

بابەتی دواتر

چین ئیدارەکەی ترەمپ بە زیادکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات تۆمەتبار دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنگ، ئینتەرنێت دادەڕمێنێت؟
ڕوسیا و چین كار لەسەر هێڵی تایبەت بەخۆیان دەكەن

لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و ململانێكان سەبارەت بە ئۆكرانیا تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەبەردەم ڕووداوی بێپێشینەدان، كە ئەگەری لەبەریەكهەڵوەشانی تۆڕی جاڵجاڵۆكەی…
Total
0
Share