موچەی مێركڵ دوای خانەنشین بوون چەند دەبێت؟

ئەنگێلا مێركل

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی ویلایەتەكەی ئەنگێلا مێركل-ی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و چوونە ناو ژیانی خانەنشین بوونەوە، قسەی جۆراوجۆر لەسەر ئایندەی دەكرێت بەتایبەت ئەو موچەیەی وەریدەگرێت.

موچەی مانگانەی خانەنشینیی مێركل نزیكەی 15 هەزار یۆرۆ دەبێت، ڕاستەوخۆ دوای جێهێشتنی پۆستەكەی بەپێی ئەو ئەژمێرەی یەكێتیی باجدەرانی ئەڵمانیا ئاماژەی پێداوە.

یەكێتییەكە دوێنێ هەینی بڵاویكردەوە، ئەو موچەیە بەهۆی ئەندامێتیی ماوە درێژیەتی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) و ماوەی كاركردنی وەك وەزیر و ڕاوێژكاری فیدڕاڵی.

پێشتر دەروازەی ئەلیكترۆنی (ڕواد) ئاماژەی بەم ئەژمارانە كرد. ئەمەش لەكاتێكدایە یاسا مافی موچە لە ئەڵمانیا ڕێكدەخات.

بەپێی ماددەی 20 لە یاسای ئەندامانی پەرلەمان مێركڵ بۆ نمونە مافی بەدەستهێنانی لانیكەمی موچەی ئەندامێتی بۆ ماوەی نزیكەی 31 ساڵ هەیە، ئەمەش لە كەمترین حاڵەتدا دەگاتە 65%ی موچەكەی وەك ئەندامی پەرلەمان. جگە لەوەی مافی خانەنشینییەكانی دیكەی جیابەجیا بۆ ئەژماردەكرێت.

جگە لە موچەكەی، مێركڵ مافی بەدەستهێنانی نوسینگەیەكی دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی چالاكییەكانی پاش خانەنشین بوون، ئەمەش هەمان ئەو مافەیە كە هەموو ئەوانەی پێشتر پۆستی ڕاوێژكاری ئەڵمانیایان هەبووە بەدەستیانهێناوە. سەرەڕای مافی سودمەندبوون لە خزمەتگوزاریی بەرپرسێك بۆ نوسینگەكەی و دوو یاریدەدەر و تیمی ناردنی نوسراو و شۆفێر، سەرجەمیشیان لەلایەن دەوڵەتەوە موچەیان پێدەدرێت.

س: DW

بابەتی پێشتر

ڕۆژئاوای کوردستان داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

بابەتی دواتر

ویلایەتە كۆنترۆڵكراوەكان بوونە 21.. تاڵیبان 11 كیلۆمەتر لە كابولەوە دوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share