سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ماوەیەکه چەند كەس و لایەنێك دەستيان كردووه به شاڵاوێكی ناڕەوا له دژی ئه م ده زگایه و ئەندامه کانی، بەڵام ئێمە کۆڵنادەین لە ئەرکەکانی سەرشانمان.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ڕایگەیاند، ” ده زگای داواکاری گشتی ده زگایه کی یاسایی سه ربەخۆیە و رۆڵی به ر چاوی هه یه له پاراستنی سه روه ری یاساو بنه ماکانی مافی مرۆڤ جێبەجێ کردنی یاسا”.
سەۆکایەتیی داواکاری گشتی ئاشکرایکردووە، “ماوەیەکه چەند كەس و لایەنێك ده ستيان كردوه به شاڵاوێكی ناڕەوا له دژی ئەم ده زگایە و ئەندامه کانی و هەوڵ دەدەن خەڵكی هەرێمى كوردستان چەواشە بکه ن و به لاڕێدا بیانبەن وتانه له سەربەخۆیی ده سەڵاتی دادوەری و دەزگا یاسایی و شه رعیەکان دەدەن له كاتێكدا دەزگای داواکاری گشتی وه کو سه ربازێكی ون شەو و ڕۆژ کار ده کات له پێناو سه روەریی یاسا وپاراستنی سه ر و ماڵی هاوڵاتییان”.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “بەهیچ شێوەیەك كۆڵ نادەین له ڕاپەڕاندنی ئه رکەکانی سه ر شانمان وهه موو لایەك دڵنیادەكەينەوە كه درێژە پێدە ری كارەكانمان دەبين له چه سپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سه رو ماڵی هاوڵاتییان و پارستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی کوردستان”.