شارەزایەكی ئەمریكی: كۆرۆنا لە نیسانی داهاتوودا نامێنێت

بەڵام كۆشكی سپی و شارەزایانی دیكە ڕایەكی پێچەوانەیان هەیە

شارەزایەكی ئەمریكی لە زانكۆی جۆنز هۆبكنز دەڵێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا تا مانگی نیسانی داهاتوو نامێنێت.

بەپێی ئاژانسی (فۆكس نیوز)ی ئەمریكی مارتی مكاری، مامۆستا لە كۆلێجی پزیشكی لە زانكۆ و كۆلێجی بلۆمبێرگ بۆ تەندروستیی گشتی وتی، لە كانونی دووەمی ڕابردووەوە توشبوونی ڕۆژانە بەڕێژەی 77% كەمبووەتەوە.

مكاری وتیشی، “هۆكارێك هەیە بۆ ئەو باوەڕەی وڵات پێشبڕكێ دەكات بەرەو ئاستێكی كەمتری پەتاكە. لەگەڵ زیادبوونی كەسانێكی زۆر، زۆرینەیان نیشانەی لاوازیان هەیە یان بەبێ ناونیشانن، ژمارەیەكی كەمتری ئەمریكییەكان لە ڕیزی توشبوواندان”.

دوپاتیشیكردەوە، بەپێی ئەم ڕێڕەوەی ئێستا، پێشبینی دەكەم كۆرۆنا بەشێوەیەكی گشتی تا نیسانی داهاتوو دیارنەمێنێت، ئەمەش ڕێگە بە ئەمریكییەكان دەدات ژیانی سروشتی خۆیان دەستپێبكەنەوە.

بەپێی ئەو شارەزایە پێدانی ڤاكسین و ژمارەی زۆری ئەو كەسانەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا توشی پەتاكە بوون -زیاتر لە 28 ملیۆن- ڕەنگە ببێتە هۆی بەرگریی لەش لە زۆرینەدا بە هاتنی بەهاری داهاتوو.

بەڵام كۆشكی سپی و شارەزایانی دیكە ڕایەكی پێچەوانەیان هەیە و پێیانوایە بەرگریی گشتی نایەتەدی لەكاتێكی دواتری ئەمساڵدا نەبێت.

بەرگریی گشتی كاتێك ڕودەدات كە ژمارەیەكی بەرچاوی خەڵك پارێزراوبن لە ڤایرۆسەكە، ئەمەش ڕێگردەبێت لە بڵاوبوونەوەی. مكاری دەڵێت، “كاتێك زنجیرەی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ناوچە جیاجیاكاندا دەشكێندرێت، بڵاوبوونەوەی ئەستەم دەبێت ئەمەش زنجیرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكەش دەگرێتەوە”.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

حكومەتی ئێران: دڵنیاین لە هەڵگرتنی سزاكانی ئەمریكا

بابەتی دواتر

داواکاری گشتی: چەند کەس و لایەنێک شاڵاوێکی ناڕەوایان بەرامبەر دامەزراوە یاساییەکان دەستپێکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share