سلێمانی.. “تەقەكەرێك دەستگیركرا كە لە سەهۆڵەكە تەقەی كردووە”

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، تەقەكەرێكیان دەستگیركردووە كە لە سەهۆڵەكە تەقەی كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 20ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە،”هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركرد”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە شاری سلێمانی (شەقامی سالم – سەهۆڵەکە) ڕویدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستبەجێ‌ گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە و توانراوە تەقەكەرەكە دەستگیر بكرێت، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا”.

“پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە ماڵی تۆمەتبار پشکنرا و توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارچەیەک چەک و چەندین فیشەکدا، لە ئێستاشدا تەقەکەرەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “دەستگیركردنی ئەو كەسە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تەقە دەکەن و ئارامی و ھێمنیی شار دەشێوێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لای ھاوڵاتییان دروستدەکەن”.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا سێهەمین ڤاکسینی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەلەد وەلیدی تێپەڕاند و لە پلەی دووەمدا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دژی زیندانیکردنی شێروان شێروانی دەکرێت و لە دهۆی ئاسایش رێگری دەکات

ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دژی سزادان و زیندانیکردنی شێروان شێروانی و بەرتەسککردنەوەی…
Total
0
Share