لیژنەی ئەمنیی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دوابڕیاریدا

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بۆ ھەموو لایەكی رادەگەیەنین بە ھیچ جۆرێك ھیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەكەمان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەهاتووە چونكە بڕیارەكە زۆر بە وردی دیراسەكراوە و كۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەكانی لەسەرە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی لیژنەی ئەمنیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند پەیج و ماڵپەر و كەناڵێكی راگەیاندن هەواڵێكی ناڕاست و بەمەبەست و چەواشەكارانە بڵاوكراوەتەوە كە گۆڕانكاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان كراوە، یاخود بڕیارەكە گۆڕانگاری بەسەر ھاتووە و هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئێمە وەك لیژنەی ئەمنیی سلێمانی بۆ ھەموو لایەكی رادەگەیەنین كە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێك هیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانگاری بەسەر بڕیارەكەمان نەهاتووە، چونكە بڕیارێكی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەوردی دیراسەكراوە و كۆدەنگی و هەماهەنگیی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی لەسەرە و بە تەواویی نییەتمانە كۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشكێنی و شێواندنی سیمای شارستانی و ئارامیی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری دەهێنین و زۆر جددی و سوورین لەسەر جێبەجێكردنی هەر بڕیارێك كە دەردەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share