(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەلەد وەلیدی تێپەڕاند و لە پلەی دووەمدا جێگیربوو

ڕیاڵ مەدرید بەبردنەوەی لە بەلەد وەلید، لە پلەی دووەمی یانەکانی لالیگا جێگیربوو

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 24ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ڕیاڵ بەلەد وەلید تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە نیۆڤۆ جوزێ زۆرێلا بەبێ ئامادەبوونی بنزیمە و هازارد و کارڤاخال و جەندین یاریزانی دیکە بووە میوانی یانەی ڕیاڵ بەلەد وەلید، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زینەدین زێدان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مێرەنگی لە خولەکەکانی 65ی تایمی دووەم لەلایەن کاسیمێرۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بەرازیلیەوە تۆمارکرا، کە لەم وەرزەدا دووەم گۆڵکاری پێکهاتەکە بووە لە دوای کەریم بنزیمە.

https://streamable.com/kp847n

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (52) خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی شەش خاڵ پێش بەرشلۆنەی ڕبارەی کەوت، لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بە جیاوازی سێ خاڵ پێش ڕیاڵ مەدرید کەوتووە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. "تەقەكەرێك دەستگیركرا كە لە سەهۆڵەكە تەقەی كردووە"

بابەتی دواتر

عێراق كاری كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی تا كاتێكی نادیار ڕادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆ گلۆبۆ: ئەنچیلۆتی و بەڕازیل ڕێککەوتن

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕێککەوتنی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل-دا کردووە و هاوینی داهاتوو دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی…
Total
0
Share