پاش گەڕانەوەی واشنتن.. ڕێككەوتنی ئاووهەوای پاریس چی لەخۆدەگرێت؟

یەكەم ڕێككەوتنی جیهانی دەربارەی ئاووهەوا

پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی 20ی شوبات ئەمریكا گەڕایەوە بۆ ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاووهەوا، وەك پابەندبوونێك بە بەڵێنەكەی جۆ بایدن، لەهەمان كاتدا ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت دەردراوی كاربۆن تا ساڵی 2030 كەمبكاتەوە، ڕێككەوتنەكە چییە؟

ڕێككەوتنی پاریس، یەكەم ڕێككەوتنی جیهانییە دەربارەی ئاووهەوا، هەروەك لە پاش ئەو وتوێژانە بوو كە لەمیانەی كۆنگرەی نەتەوەیەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا لە پایتەختەكەی فەڕەنسا لە ساڵی 2015دا ئەنجامدرا و، بە فەرمیش لە 4ی تشرینی یەكەمی 2016 چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

پێكهێنەرە سەرەكییەكان
ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكە نزیكەی 200 وڵات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا لەخۆدەگرێت، بەشداربووان پابەندن بە پارێزگاری لە گەرمبوونی جیهانی بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی بۆ سەرەوەی ئاستی بەر لە سەردەمی پیشەسازی، ئەگەریش توانرا بۆ كەمتر لە 1.5 پلە، بەو مەرجەی هەر وڵاتێك بەرپرس بێت لە پەرەپێدانی پلانی تایبەت بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجە.

هەروەك ئامانج بریتییە لە گەیشتن بە چەسپاندنی گازە كەمكەرەكان لە بەرگە هەوادا لە ئاستێكدا كە ڕێگە بە سیستمی ژینگە بدات بەشێوەیەكی سروشتی گۆڕانكاری بەسەربێت هاوكات لەگەڵ گۆڕانی ئاووهەوا و لەهەمان كاتدا پارێزگاری لە مرۆڤ لە مەترسی پەیوەندیدار بە كەمی خۆراك و ئاو، سەرەڕای ڕێگەدان بە هەنگاوەكانی دۆزینەوە و بونیادی ڕێگاكانی پەرەپێدانی ئابوری بەشێوەیەكی بەردەوام.

هەروەك بەندێك لەخۆدەگرێت دەرباری هاوكاریی وڵاتانی هەژار لەڕێی فەراهەمكردنی پشتیوانیی پێویستی ئاووهەوا بەمەبەستی گونجان لەگەڵ گۆڕانی ئاووهەوا و، پشتبەستن بە وزەی نوێ.

جگە لە پێداچوونەوە بە بەشداری وڵاتان لە كەمكردنەوەی دەردراوەكان هەر پێنج ساڵ جارێك.

كشانەوە و گەڕانەوەی واشنتن
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ئەیلولی 2016 ڕێككەوتننامەكەی پەسەندكرد و پلانی خۆی بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكانی كاربۆن پێشكەشكرد، بەڵام لە حوزەیرانی 2017 لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە ڕاگەیەنرا كە وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنەكە دەكشێتەوە.

لە بەرامبەریشدا بە چەند كاتژمێرێك پاش سوێندخواردنی، بایدن بڕیارێكی واژووكرد كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ سەرلەنوێ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە ڕادەگەیەنێت، بەمەش لەماوەی 30 ڕۆژدا دەكەوێتەكار.

بابەتی پێشتر

نەیارە سەرسەختەکەی پوتین سزادرا

بابەتی دواتر

یەكەم حاڵەتی توشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسێكی نوێ لە ڕوسیا تۆمار كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share