نەیارە سەرسەختەکەی پوتین سزادرا

دادگایەک لە ڕوسیا سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ئالێکسی ناڤالنی، ئۆپۆزسیۆنی سیاسەتەکانی پوتیندا سەپاند.

سزاکەی ناڤالنی لە کاتێکدایە کە پێشتر دادگا سزای زیندانی “ئامادەنەبوو”ی بە سێ ساڵ و نیو بەسەر ناڤالنیدا سەپاند، بەڵام ئەو کات ئامادەی بەردەم دادگا نەبوو.

ئەگەرچی ئێستا سزای دوو ساڵ و نیو بەسەر ناڤالنیدا سەپێندراوە، بەڵام سزاکەی پێشوتری سێ ساڵ و نیو بووە و واتە ساڵێکی بۆ کەمکراوەتەوە.

دادگا لەبارەی سزاکەی ناڤالنییەوە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی کاتێک دادگا پێشتر سزای ناڤالنی داوە تۆمەتبار پۆلیسی ئاگادار نەکردووەتەوە، بەڵام ناڤالنی دەڵێت بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە نەیتوانیووە پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.

دوای بڕیاری سزاکە ناڤالنی تانەی لە بڕیارەکەداوە و پارێزەرەکانیش بەڵگەیانداوەتە دادگا بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگادا.

ئالێکسی ناڤالنی بە یەکێک لە ئۆپۆزسیۆنە سەرسەختەکانی سیاسەتەکانی ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ئێستای ڕوسا دادەنرێت و مانگی ڕابردوو کاتێک لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا دەستگیرکرا.

ئالێكسی ناڤالنی، كە بە كەسایەتییەكی سەرسەختی حكومەتی ڕوسیا ناوزەند دەكرێت، پێشتر ژەهرخوارد كرا و لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا چارەسەری بۆ كرا، بەڵام وێڕای ئەوەی دەیزانی دەستگیر دەكرێت بڕیاریدا بگەڕێتەوە ڕوسیا.

بابەتی پێشتر

بەكێ دەوترێت دیكتاتۆر؟

بابەتی دواتر

پاش گەڕانەوەی واشنتن.. ڕێككەوتنی ئاووهەوای پاریس چی لەخۆدەگرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share