بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر و “كۆمەڵی دادگەریی كوردستان” دەكات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێكی ئاڕاستەی عەلی باپیر و سەركردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی “كۆمەڵی دادگەریی كوردستان” كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی حزبەكە و هەڵبژاردنەوەی سەرۆكیان لێدەكات.

لە پەیامەكەدا هاتووە، “بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی چوارەمین كۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر وەك سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین.”

ئەوەش هاتووە، “بەستنی كۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی چەندین گرفتی سیاسی، ئابووری  و قەیران بووەتەوە و لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە یەكێتییەكی نیشتمانی، لێکتێگەیشتن و زمانی ھاوبەش ھەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان تاوەكو پێکەوە خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و داکۆکی لە مافە دەستووریی و یاساییەکانمان بکەین.”

ھاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “کۆمەڵی دادگەری لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا رۆڵی گرنگ و هاوسەنگی بینیوە و بەشداربووە لە بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێم، کە ئەمەش جێگەی ستایش و بەرز نرخاندنە.”

بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا بۆ عەلی باپیر ڕایگەیاندووە، “دوای سەرکەوتنی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان ئەرکی سەرشانتان قورسە و ئومێدەوارین ھەمان رۆڵی رابردوو ببینن و هاندەرێکی باشتربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسیی نێوانمان و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی راستەقینە و زیاتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییان و پێداچوونەوە بە سیستمی بەڕێوەبردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵک و چەسپاندنی لامەرکەزی و گەڕانەوەی متمانە لەنێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا.”

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاندووە، “لەم بۆنەیەدا بەدەرفەتی دەزانم جەختبكەمەوە ئێمە لە سەرۆکایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ھێزە سیاسییە کوردییەکان دەڕوانین و لەگەڵ ئەوەداین پێکەوە ھەموومان ئەزموونی ھەرێمەکەمان باشتربکەین و جیاوازیی سیاسی و بۆچوونە جیاوازەکانیشمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.”

دەقی پەیامەكە:-

بەناوی یەزدانی مەزنەوە

برای بەڕێزمان مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بەڕێزان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی چوارەمین كۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر  وەك سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەین.

بەستنی كۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەکاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی چەندین گرفتی سیاسی، ئابووری  و قەیران بووەتەوە و لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە یەكێتییەكی نیشتمانی، لێکتێگەیشتن و زمانی ھاوبەش ھەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان تاوەكو پێکەوە خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و داکۆکی لە مافە دەستووریی و یاساییەکانمان بکەین.

کۆمەڵی دادگەری لە ھاوکێشە سیاسییەکاندا رۆڵی گرنگ و هاوسەنگی بینیوە و بەشداربووە لە بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێم، کە ئەمەش جێگەی ستایش و بەرز نرخاندنە.

ئەمڕۆش دوای سەرکەوتنی کۆنگرە و ھەڵبژاردنەوەی جەنابتان ئەرکی سەرشانتان قورسە و ئومێدەوارین ھەمان رۆڵی رابردوو ببین و هاندەرێکی باشتربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسیی نێوانمان و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی راستەقینە و زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و پێداچوونەوە بە سیستمی بەڕێوەبردن و باشکردنی گوزەرانی خەڵک و چەسپاندنی لامەرکەزی و گەڕانەوەی متمانە لەنێوان ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا.

لەم بۆنەیەدا بەدەرفەتی دەزانم جەختبكەمەوە ئێمە لە سەرۆکایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە چاوی ڕێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی ھێزە سیاسییە کوردییەکان دەڕوانین و لەگەڵ ئەوەداین پێکەوە ھەموومان ئەزموونی ھەرێمەکەمان باشتربکەین و جیاوازیی سیاسی و بۆچوونە جیاوازەکانیشمان بخەینە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و بەرەیەکی نیشتمانی یەکگرتوو پێکبھێنین و یەک پەیامی نەتەوەیی ئاڕاستەکراوی کوردستانی بگەیەنینە بەغدا و ناوچەکە. بەرژەوەندی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان خەمی لەپێشینەی کارکردنمان بێت و چیتر رێگەنەدەین بەرژەوەندی حزبی، ململانێی سیاسی بڕیار لە چارەنووس و بژێوی ژیانی خەڵک بدات. بۆ ئەوەش ھیمەت و رۆڵی بەڕێزتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە گرنگ دەزانین.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین

شاد و سەرفرازبن

براتان

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینانەوە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: ڕێز لە سیستەمی دادوەری بگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
7
Share