شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن.

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی و حکومەتی عێراق دەڵێن، کاتێک مووچە دەنێرین، کە هەرێمی کوردستان نەوت و داهاتی نانەوتی رادەستبکات.

وتیشی، چاوەڕوانیی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و خودی سودانی، هەروەها دواخستنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ 28ـی مانگ، هەمووی بۆ ئەوەیە هەرێم بڕیاری هەناردەکردنی نەوت بدات لەڕێی سۆمۆوە.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئێستا تۆپەکە لە یاریگای هەرێمی کوردستانە و، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران دوو پڕۆژەیاسای لەبارەی پەروەردە و كارەباوە پەسەندکرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێكرد، هێرشەكانی داعشی بە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا…
Total
0
Share