قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان بکرێت

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، “دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی گەرمیان بکرێت و رۆتین کەمبکرێتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەمە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کەلار کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا و رایگەیاند، لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بکرێت و رۆتین کەمبکرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، نەک هەر دەبێت ئاسانکاریی تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەکە بکرێت، بەڵکو پێویستە کاربکرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەکانی دیکەشەوە رووبکەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەکەدا.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راگەیاند، پلانێکی گونجاو بۆ پەرەپێدانی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری ئامادەبکەن کە لەگەڵ ژینگە و تواناکانی سنوورەکەدا بگونجێت.

لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی، بڕیاریدا لەسەر چارەسەرکردنی بەشێک لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئیدارەی گەرمیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى رادەگەیەندرێت. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەیە”. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لەم قۆناغەی ئێستادا…
Total
0
Share