دابەشكردنی زەوی دەستیپێكرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ماڵەكانی لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە كەلار قەرەبوودەكرێنەوە و زەوییان پێدەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 163 پارچە زەوی بۆ ماڵەكانی هەردوو بینای لیوا ڕەشەكە و جەمەلۆنەكە لە شاری كەلار كە ئەو ماڵانە شوێنەكەیان بۆ نیشتەجێبوون گونجاو نییە و مەترسیی ڕووخان و بوومەلەرزەیان لەسەرە قەرەبوودەكرێنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەم شوێنانە لەدوای ڕاپەڕینەوە لەبەر هەژاری و كەمدەرامەتی لەم شوێنە نەشیاوە بۆ ژیانكردن ماونەتەوە و بەردەوام مەترسیی لەسەر ژیانیان هەبووە، بۆیە بڕیاردرا بە دابینكردنی پارچە زەوییەك لەسەر ڕووبەری (200م2) لە سنووری شارەوانیی كەلار شوێنێكی شایستە و گونجاویان بۆ دیاریدەكات تا وەكو ڕزگاریان بێت لەم بارە ناهەموارەی تێیدان.

پێشتر سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە ڕێگەی قائیمقامیەتی كەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانەوە بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە ئەو ماڵانە، نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كردبوو.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێك داوای دابەزاندنی نرخی نەوتی سپی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share