لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکور، “ناتۆ”دا گفتوگۆکرا سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر و وەزیری بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاند، “هێرشەکان پێویستی بەردەوامیمان دەسەلمێنێت”.
لوید ئۆستن، وهزیری بهرگری ئهمەریكا، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ڕێکخراوی ناتۆدا ڕایگەیاند، “ئەمریکا بڕوای تەواوی بە ڕاگرتنی ئەمنیەتی عێراق هەیە، بۆیە ڕوبەڕوبوونەوەی داعش ئامانجی سەرەکیمانە و هێرشەکانی سەر هەولێریش پێویستی بەردەوامیمان لە عێراق دەسەلمێنێت”.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەسەر ئەرکی سەربازی ناتۆ و ئەمریکا ئەفغانستان وتی، “جارێکی دیکە تەکید لەوە دەکەینەوە کە هەوڵە دیپلۆماتییەکانمان بەردەوامی پێدەدەین بۆ دۆزینەوەی باشترین بژاردە لە ئەفغانستان، بۆ ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان”.
دوێنێ 18 ی شوبات، وەزیرانی بەرگری ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکور “ناتۆ” کۆبوونەوە و بڕیاردرا چالاکی و ژمارەی سەرباز و ڕاوێژکارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە عێراق زیادتر بکرێت.