ناتۆ چالاکی و سەربازەکانی لە عێراق زیاد دەکات

سکرتێری پەیمانی ئەتڵەسی باکور، “ناتۆ” ئاشکرایکرد کە سەربازەکانیان لە 500 سەربازەوە بۆ 4 هەزار سەرباز لە عێراق زیاد دەکەن.

یانس ستۆڵنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ی شوبات ڕایگەیاند، “ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی چالاکییەکان لە عێراق زیادکرێت و بەو مەبەستە سەربازان و ڕاوێژکارانی سەربازیی زیاد دەکەن”.

ئەم بڕیارەی ناتۆ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزیرانی بەرگری ئەندام لە ڕێکخراوەکە کۆبوونەوە لەسەر چالاکییەکانیان لە ئەفغانستان و عێراق و گەیشتوونەتە ئەو بڕیارە کە پێویستە لەم قۆناغەدا چالاکی و سەرباز و ڕاوێژکاران زیادتربکەن بۆ هاوکاری سوپای عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکدا بەتایبەت داعش”.

یانس ستۆڵنبێرگ ئەوەشی ئاشکراکرد، مەشق و ڕاهێنانەکانی ناتۆ ئیتر تەنها لە سنوری بەغدادی پایتەخت نامێنێتەوە و لە چەند شوێنێکی دیکە مەشقەکانیان دەستپێدەکان.

سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، ” ئێمە مەشق و ڕاهێنانەکانەکانمان بە گرنگ دەبینین بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزە ئەمنیەکانی عێراق چونکە ئەوە باشترین ڕێگەیە کە بتوانین نەهێڵین جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە”.

فراوانکردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی ناتۆ لەکاتێکدایە کە هۆشداری دراوە لە دووبارە گەڕانەوەی تواناکانی داعش و هێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش بۆسەر هەولێر پێشهاتێکی دیکەیە کەلە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ئەندام لە ناتۆ سەبارەت بە عێراق باسیکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و پشكی هەرێمی كوردستانە لە یاسای بودجەی 2024دا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ئەو 618 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی…
Total
0
Share