لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد، لە بەرامبەر لەشكركێشییەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاڕ تی-ی ڕوسی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات، لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغداد ژمارەیەك هاوڵاتی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، هۆكاری خۆپیشاندانەكە دەربڕینی ناڕەزایەتییە دژ بە لەشكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان.
هێزی چالاكییە مەدەنییەكان لە شوێنی خۆپیشاندانەكە، بڵاوبوونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە هەر هەڵكشانێك.