دیوانی وەقفی سوننی عێراق: ئاستەمە ئەم ئێوارەیە مانگ ببینرێت

دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڵاویکردەوە، ئەم ئێوارەیە بە چاوی ئاسایی و بە تلیسکۆب ئاستەمە مانگ ببینرێت، بۆیە سبەینێ دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

بەپێی نووسراوێکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق کە وێنەیەکی لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 10 ی ئازار ئاستەمە مانگ بە چاوی ئاسایی و بە تلیسکۆبیش ببینرێت، لەژێر رۆشنایی ئەوە رۆژی دووشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و رۆژی سێشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

نووسراوەکەی دیوانی وەقفی سونیی عێراق بەرواری 25 ی شوباتی بەسەرەوەیە، بۆیە تا ئێستا نازاندرێت بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ هەمان بڕیاردەدەن یان نا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پارێزگاكان رادەگەیەنرێت. ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،…
Total
0
Share