وەزارەتی بازرگانی: ئەمساڵ باشترین بەرهەمی گەنممان هەیە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنم لەمساڵدا نەبووە، جەختیکردووەتەوە کە بەرهەمهێنان لەم وەرزەی ئێستادا باشترین بەرهەمە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی بڵاویکردەوە، “بەپێی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە ناردنی پارەی جوتیاران بۆ کڕینی گەنم.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سوورن لەسەر گەیاندنی شایستەکانی جوتیاران بەبێ کەموکوڕی و لەکاتی خۆیدا، جەختکراوەتەوەکە دوو بەش لە بڕە پارەی جوتیارانگەیشتووە، ئەمڕۆش بەشی سێیەم وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی وەرگرتن و گەیاندنی بەرهەمی گەنمدا تۆمار نەکراوە، هەروەها بەهۆی وەرزی بارانبارین کە بڕێکی باش باران باریوە و بەکارهێنانی ئامێری پەرژینی مۆدێرن، لەم وەرزەدا باشترینبڕ جۆری  گەنم وەردەگرین”

بابەتی پێشتر

بە زیرەکیی دەستکرد چارەسەری کێشەکانی ددانت بکە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 200 هەزار کەس لە سودان هەڵاتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share