بڕیارە ئەمڕۆ كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت و كارەكانیشی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوبات كۆمەڵی ئیسلامی كۆنگرەی چوارەمی خۆی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی لە سلێمانی دەستپێبكات.
كۆنگرە كە بە ئامادەبوونی 892 ئەندام سازدەكرێت، بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت و تیایدا جگە لە تاوتوێكردنی پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەكە و دیاریكردنی هێڵە گشتییەكانی سیاسەتی داهاتووی كۆمەڵ، ئەمیر و ئەنجومەنی نوێی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێن.
كۆمەڵی ئیسلامی له 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه و خاوەن حەوت كورسی پەرلەمانە، عەلی باپیر، بەدرێژایی ماوەی دامەزراندنی حزبەكە بەرپرسی یەكەم و ئەمیری بووە و چاوەڕوان دەكرێت لەم كۆنگرەیەشدا بۆ پۆستەكە هەڵببژێردرێتەوە.
كەناڵی فەرمی حزبەكە بڵاویكردەوە ئامادەكردنی كۆنگرە بە دوو قۆناغ بووە، قۆناغی یەكەم بریتی بووە لە كۆبوونەوە گشتییەكان و هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنفرانس، قۆناغی دوەمیش بریتی بووە لە بەستنی كۆنفرانسە ناوچەییەكان بۆ 12 مەڵبەندی كۆمەڵ و تەواوكاری قۆناغەكەش ئەمڕۆ و سبەی لە بەستنی كۆنگرەدا دەبێت.
بەپێی كەناڵەكە لە كۆنگرەدا گفتوگۆی ئه‌و به‌شه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێ كه ڕای جیاواز هه‌ڵده‌گرێت و پێشنیازی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كانی له‌سه‌ر هاتووه، هه‌روه‌ها 51 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی 20 پۆستی سه‌ركردایه‌تی، جگە لەوەی 20 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی 6 پۆستی ئه‌نجومه‌نی چاودێری و لێپرسینه‌وه.