بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای 100 دۆلار بە 154 هەزار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق راگەیاند، لە ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەكان لە بری دۆلار بە دینار دەبێت، بە بڕوای بەشێك لە پسپۆرانی بواری ئابوری ئەو هەنگاوە كاریگەری لەسە دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
Total
0
Share