نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلار دابەزی

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات دابەزی، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی نەوت و گاز لە تەکساس کە گەورەترین ویلایەتی بەرهەمهێنەری نەوتە لەو وڵاتەدا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەمڕۆ بە بڕی 40 سەنت و ڕێژەی %0.6 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 62.95 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس، 33 سەنت و بەڕێژەی %0.6 دابەزی و نرخەکەی بووبە 59.72 دۆلار، ئەمەش کەمبوونەوەی نرخەکەیەتی دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 60.95 دۆلار.

لەوبارەیەوە ستیڤن ئینیس، گەورە شیکەرەوەی بازاڕی Axi دەڵێت، “نەوت بەردەوام دەبێت لە دابەزین لەگەڵ بەهێزبوونی دۆلاری ئەمریکی و بەرزبوونەوەی بەهاکەی هەروەها بەرزبوونەوەی یەدەگ و گەنجینەی ئەمریکا”.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

"ڕەشەبا" نەیهێشت هاوڵاتییانی سلێمانی چاویان بچێتە خەو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share