لیژنەی وزە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆدەبنەوە

عەلی حەمەساڵح

 

لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکە سەبارەت بە نرخ و کوالێتیی سوتەمەنی دەبێت.

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوەکە پرۆژەیەکی ئامادەکراویان دەبێت و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، “پێداگریی لەسەر چارەسەری گرفتەکان دەکەین بۆ نەوتی سپی و گاز خەمی ئێمە بۆ زستانە”.

شەوی ڕابردوو کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان پێویستی بە بڕی پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە لە ڕۆژێکدا.

هەروەها بۆ ئەوەی هەر خێزانێك لە هەرێمی كوردستان لە وەرزی زستاندا بەرمیلێك نەوت وەربگرێت پێویست بە دابینكردنی 253 ملیۆن لیتر نەوت دەكات، ساڵانی پێشوودا بەشێك لەو نەوتە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دابیندەكرا، بەڵام لە زستانی ڕابردوودا هیچ بڕێكی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکرد.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری مانچستەر یونایتد چەند نهێنییەكی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

شاندێكی باڵای ئەمنی دەگاتە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share