قوباد تاڵەبانی: ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێکتێگەیشتن بۆ پرسی مووچە و نەوت هەیە

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێکتێگەیشتن بۆ پرسی مووچە و نەوت هەیە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆز عه‌لی رەزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد و پێکەوە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر پشتگیری هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و رایگەیاند، سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە لە بەرژەوەندیی هەموو ناوچەکەیدایە و هەڵگری ئەو پەیامەیە بۆ هەموو ناوچەکە کە دواجار چارەسەری راستەقینە و ریشەیی کێشەکان هەر لە رێگەی ئاشتی و لێکتێگەیشتنەوە بەدی دێت نەک لە رێی شەڕ و ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە کە گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی بەپێی دەستور کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێن.

 

وتیشی، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتیش کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان: هۆكاری گرانبوونی نان حكومەتە و هاوكاریمان ناكات

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکانی سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دەڵێن، هۆکاری گرانبونی نان حکومەتە، چونكە لەهیچ پێداویستییەكدا هاوکارییمان…
Total
0
Share