بانکی ناوەندی کێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوە لە رێگای ڤیزا کاردەوە چارەسەردەکات

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رێگای کردنەوەی بانکێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، کێشەی ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات بە رێگای فیزاکارد ماستەرکارد چارەسەردەکات.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئامانجمان ئەوەیە چارەسەری کێشەی فیزاکارد و ماستەرکارد لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی مانگی داهاتوودا چارەسەربکەین، رێککەوتووین بانکێکی دیکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی لەگەڵ بانکە عێراقییەکان دروستبکەن و لە مەسەلەی گواستنەوەی پارە سوودی لێوەربگیرێت.

وتیشی، کەرتی بانکی لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لە پرسی پارەدانی ئەلیکترۆنی و گەرەنتیکردنی مامەڵەکانی خاوەنکارەکان و سەرجەم هاوڵاتیان، بۆ ئەمە هەوڵمانداوە بە شێوازێک چاکسازی لەو کەرتەدا بکەین بگاتە ئاستی پێوەرە نێودەڵەتییەکان.

جەختیشیکردەوە، دەستمان بە داڕشتنی پلانێک کردووە بۆ دروستکردنی ماستەرکاردی تایبەت بە بازرگانە بچوکەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share