تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە شەش وڵاتدا دەدات

شەش وڵات لە بەردەم مەترسی ئیبۆلا-دان

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە شەش وڵات لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا، داوای هەنگاوی خێراش دەكات بۆ ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تیادەركەوتووە.

ڕێكخراوەكە داوای لە شەش وڵاتی ئەفریقا كرد لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بەهۆی ئەگەری بوونی توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا، پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە گینیا تۆماركردنی حاڵەتی نوێ ڕاگەیەنرا.

یەكشەممەی ڕابردوو ئەو وڵاتە یەكەم گەڕانەوەی ڤایرۆسەكەی ئاشكراكرد، دوابەدوای بڵاوبوونەوەكەی ساڵانی 2013-206، هەروەها كۆنگۆش چوار حاڵەتی نوێی لەم مانگەدا ئاشكراكرد.

مارگرێت هاریس، لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی وتی، هۆشداریمان داوەتە شەش وڵاتی دراوسێ، بۆ جوڵەی خێرا و ئامادەكاری و پشكنین دەربارەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە.

وڵاتانی دراوسێی گینیا بریتین لە (سەنیگال، گینیا بیساو، مالی، كۆت دیڤوار، سیرالیۆن و لیبیریا).

گینیا تا ئێستا نزیكەی 10 حاڵەتی گومانلێكراو بە ڤایرۆسی ئیبۆلا و پێنج مردنی تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە وتی، لەپاش بڵاوبوونەوەكەی ڕۆژی یەكشەممە 115 حاڵەتی تێكەڵاوبوون لەگەڵ حاڵەتە توشبووەكان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات و 10 حاڵەتیش لە كۆناكری- پایتەخت دیاریكراون.

گەورەترین بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە لە كۆنگۆ لە نێوان ساڵانی 2018-2020دا بوو كە بووە هۆی مردنی 2200 كەس.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

تورکیا: هێزەکانمان بەبێ سڵەمینەوە هێرشەکانیان بۆسەر پەکەکە ئەنجامدا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی کوردستان: پاراستنی ئاسایشی ئەم پەناگە ئارامە بە پلەی یەکەم ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
Total
0
Share