تەلەفیزیۆنی رەسمیی کۆریای باشوور رایدەگەیەنێت، بەرزترین تێکڕای پلەی گەرمی بۆ مانگی حوزەیران لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمارکرا کە 22.9 پلەی سیلیزییە.
تەلەفیزیۆنی کۆریای باشوور بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی رابردوودا تێکڕای پلەی گەرمی لە وڵاتەکەدا 22.9 پلەی سیلیزی بووە، کە 0.2 پلە بەرزترە لە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، ئەمەش گەرمترین پلەی گەرمیی تۆمارکراوی مانگی حوزەیرانە لەو وڵاتە، لە ساڵی 1973ـوە، کە لەو ساڵەوە وڵاتەکە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی زانیاریی کەشوهەوا بە شێوەیەکی بەرفراوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانگی رابردوو گەرمایەکی “تاقەتپڕووکێن” لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆریای باشوورەوە، رووی لە تەواوی وڵاتەکە کردووە و بای گەرم و شێداری لەگەڵ خۆیدا هێناوە.