دەزگایەكی حكومەتی هەرێم سندوقی سكاڵا دادەنێت

دەزگای مینی سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم فەرمانگەكانیدا سندوقی سكاڵا دابنێت تایبەت بە گلەیی و گازندەی فەرمانبەران.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات، دەزگای گشتیی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “بە مەبەستی  پەیڕەوكردنی ڕوونی و دادپەروەری و بەدواداچوونی گرفتی كارمەندانی كاروباری مین، دەزگای گشتیی كاروباری مین سندوقی سكاڵا دادەنێت لە سەرۆكایەتیی دەزگا و گشت بەڕێوبەرایەتییەكان بۆ كارمەندانی ئەو كۆمپانیا و ڕێكخراوانەی بواری مین كە مۆڵەتیان لە دەزگای مین هەیە و كار دەكەن لەو بوارە لە هەرێمی كوردستان”.

دەزگاكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “كارمەندانی ئەو جێگایانە، لەكاتی بوونی هەر سەرپێچییەك یان مامەڵەیەكی نەشیاو بەرامبەریان دەتوانن سكاڵای خۆیان لەو سندوقە دابنێن دواتر لیژنەی سكاڵا بەدواداچوونی بۆ دەكات و ڕێكاری پێویست و یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر بە كۆمپانیا و ڕێكخراوەكان ئەگەر هاتوو كەموكوڕی لەواندا هەبوو”.

“یاخود كارمەندی سكاڵاكەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵە سكالای خۆی بنێرێت ([email protected]) كە سەرجەم نهێنییە كەسییەكان پارێزراو دەبن”، وەك دەزگای مین ڕایگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی تەنها یەک یانەی ئینگلیزی بۆندی پێشکەشی ئالابا کردووە؟

بابەتی دواتر

کلۆپ: پڕم لە وزە و پێویستم بە حەوانەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕووداوەكەی ڕانیەوە: ھەموو ئەو تۆمەتبارانە ‏دەستگیردەكرێن كە ‏پەیوەستن بە ڕووداوەكەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، موراد کانی کوردەیی داواكراو بووە و لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی دەستگیركردنیدا لەلایەن هێزێكی فەرمییەوە،…
Total
0
Share