هیمداد شاهین بۆ هێمن هەورامی: هیچ لایەنێک ناتوانێت بە 39 کورسییەوە سەرۆکی حکومەت و هەرێم ببات

هیمداد شاهین وەڵامی هێمن هەورامی دەداتەوە و دەڵێت، “هیچ لایەنێک ناتوانێت بە 39 کورسییەوە سەرۆکی حکومەت و هەرێم ببات.”

هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە وەڵامی هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەداتەوە و دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنێک زۆرینە نییە و ناتوانێت بە بە 39 کورسییەوە [ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پەرلەمان] پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و هەموو پۆستە باڵاکانی لابێت.

وتیشی، ئێمە [یەکێتی و نەوەی نوێ] خاوەنی 42 کورسیین، ئێوەش 39 کورسییتان هەیە، چونکە چەند کورسییەکمان لە ئێوە زیاترە بە مافی خۆمانی دەزانین نیوە یان زیاتری حکومەتمان لابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share