پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزینی هەشت کیلۆ زیو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی دزینی هەشت کیلۆ زیو دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی (هەشت قاڵب زیو کە دەکاتە هەشت کیلۆ)ی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیرا و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوەو دوای یەک کاتژمێر دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، لەکاتی گەڕان و پشکنیندا دەستگیرا بەسەر بڕی (پێنج قاڵب) لەو زیوەی کە تۆمەتبار دزیبووی.

دەشڵێت، تۆمەتبار (ن، ح، ح لەدایکبووی 1999 )، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

دوو هەڵوێستی جیاواز لە توركیا و پەكەكەوە، لەبارەی پشتگیریكردن لە حزب و لایەنەكانی باشووری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
Total
0
Share