وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم چالاکییەکانی ڕادەگرێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەواوی چالاکییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم دەڵێت، ” تا ئەوكاتەی لە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رێنمایی نوێ دەردەکرێت، تەواوی بەڕێوبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕابگرن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا هاتووە، ” ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ـ ەوە هەیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک رادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێنمایی تازە دەردەکات”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ” وەک ئاگادارن ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار قەرەبووی هەرێم دەکاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی…
Total
0
Share