قوباد تاڵە‌بانی و ھادی عامری كۆبوونە‌وە‌

هادی عامری و قوباد تاڵەبانی

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری كۆبووەوە و تیایدا جە‌خت لە‌ چارە‌سە‌ركردنی بنە‌ڕە‌تییانە‌ی گرفتە‌كان كرایە‌وە‌.

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و سەرۆكی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و وەفدی یاوەری لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتە سیاسیە‌كانی عێراق خرایە بەرباس، هەردوولاش پێداگرییان كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە‌ بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیی عێراق، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

تیاشیدا هاتووە، ھە‌روەھا باس لە‌ پرسی بودجە‌ی 2021 كرا و ھە‌ردوولا ھاوڕابوون كە‌ پێویستە‌ لە‌سە‌ر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان ئە‌م پرسە‌ چارە‌سە‌ربكرێت بەجۆرێك مافی ھە‌مووان پارێزراو بێت.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم لە كۆشكی كۆماری لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆبووەوە.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو و تیایدا سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان گفتوگۆکرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار جەختکرایەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەت و گەیشتن بە ڕێگاچارەی بنەڕەتی و کۆتایی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی سەرجەم ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و موچەی موچەخۆران دوور لە ململانێ سیاسییەکان.

هەروەك باس لە پاراستنی پشکی ھەرێمی کوردستان کرا لە بودجەی گشتی ساڵی 2021 و زامنکردنی مافی تەواوی ناوچە و پێکھاتەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و پاراستنی مافی سەرجەم ھاوڵاتیان و پێویستی کۆتایی ھێنان بە قەیرانی موچە و بژێوی ژیانی خەڵک و کەمکردنەوەی لێکەوتە داراییەکان لەسەر ھاوڵاتیان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بیل گەیتس: چارەسەری گرفتی كۆرۆنا ئاسانە بەراورد بە كێشەی ئاووهەوا

بابەتی دواتر

كازمی فەرماندەكات پێدانی كارەبا زیادبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان حەوت پۆستی نوێ وەردەگرێت

بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمی حكومەت ناكشێتەوە و ژمارەیەك پۆستی نوێ وەردەگرێت. بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا…
Total
0
Share