گەنجێكی پاكستانی، لەڕێگەی لاساییكردنەوەی چارلی چاپڵنەوە، دەیەوێت خەڵكی ناوچەكەی دڵخۆشبكات و بژێویی ژیانی دەستەبەر بكات.
عوسمان خان، تەمەنی 32 ساڵە و دەڵێت، “ماوەیەك لەمەوبەر نەخۆشكەوتم و لەكاتی مانەوەم لە ماڵەوە، سەیری چەند دیمەنێكی نواندنی چارلی چاپڵنم كرد، بیرم كردەوە لاسایی ئەو بكەمەوە.”
خان خەڵكی شاری پیشاوەرە و ڕۆژانە كڵاو و پۆشاكێكی هاوشێوەی ئەوانەی چارلی دەپۆشێت و سمێڵێكی دەستكردی داناوە و بەناو خەڵكدا دەگەڕێت، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس چیرۆكی ناوبراوی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “عوسمان خان بە دارەكەی دەستی هاوشارییەكانی دەدوێنێت و جووڵەی كۆمیدی دەكات و لەبەرانبەردا بڕێكی كەم پارە وەردەگرێت.”