بەهۆی گڕگرتنی نەخۆشخانەیەکەوە 21 کەس گیانیان لەدەستدا

لە پەکینی پایتەختی چین ئاگر لە نەخۆشخانەیەکدا کەوتەوە و بەهۆیەوە 21 کەس لەناو نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستدا.

رۆژنامەی پەکین دەیلی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی رۆژهەڵاتی نەخۆشخانەیەک لە پایتەختی چین، 21 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئاگرەکە لە نەخۆشخانەی چانگ ڤێنگ لە نزیکەی کاتژمێر 12:57 خولەکی شەو بەکاتی ناوخۆ کەوتووەتەوە و دوای نزیکەی کاتژمێرێک کوژێنراوەتەوە.

تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە 71 کەس رزگاربکەن.

ئاماژە بەوە کراوە، کە ژمارەیەک لەوانەی لە نەخۆشخانەکەدا بوون بۆ خۆ رزگارکردن لە پەنجەرە و پلیکانەی نەخۆشخانەکەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند تایبەتمەندییەكی ناوازەی هەیە.. واشنتن تاوتوێی ڕادەستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئۆكرانیا دەكات

واشنتن تاوتوێی پێدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی شەڕكەر بە ئۆكرانیا دەكات، كە توانای هەڵگرتنی مووشەكی ئاراستەكراوی پێشكەوتووی هەیە بەجۆرێك بتوانێت…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
Total
0
Share