پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، کچێک لە گوندێکی ناحیەی دارەتووی سەربە قەزای بەردەڕەش لە ڕۆژی گواستنەوەکەیدا بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی کوشتووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کچە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ بووە و ئەمڕۆ 15 ی شوبات، ڕۆژی گواستنەوەی بووە، بەڵام وەک کەسوکارەکەی وتویانە خۆی خنکاندووە.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و قسەی کەسوکارەکەی لەسەر ڕوداوەکە وەرگرتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
تا ئێستا ڕوونییە کە هۆکاری خۆکوژی کچە 20 ساڵەکە چییە، بەڵام نزیکی کاتی گواستنەوە و خۆکوژییەکەی ڕەنگە هەندێک سەرەداو بداتە دەست پۆلیس.