عێراق.. پارێزگارێكی پێشوو بە 4 ساڵ بەندكردن سزادرا

زیانی بە سامان و بەرژەوەندییە گشتییەكان گەیاندووە

دەستەی نەزاهە دەرچوونی فەرمانی بەندكردن بۆ ماوەی چوار ساڵ دەرهەق بە پارێزگاری پێشووی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بڕیارەكە كە ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات بڵاوكرایەوە عومەر حومەیری، پارێزگاری پێشووتری دیالە زیانی بە سامان و بەرژەوەندییەكانی ئەو لایەنە گەیاندووە كە كاری تیاكردووە و بەهۆیەوە سزای چوار ساڵی بەسەردا دراوە.

دەستەكە بڵاویكردوەتەوە، پارێزگاری پێشووتر پرۆژەیەكی ئاراستەی دوو كۆمپانیای بەڵێندەرایەتی كردووە بە بانگێشتی ڕاستەوخۆ بە بڕی زیاتر لە 24 ملیار دینار، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی شارەوانی شارەبان هەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆژەكە كردووە و تەواوكردنی بە بڕی 22 ملیار دینار دیاریكردووە.

ئاشكراشیكردووە، ئیحالەكردن بۆ دوو كۆمپانیاكە بەبێ ئاگاداركردنەوەی وەزارەت پلاندانان بووە، زیانی ئەو كارەشی بە بڕی زیاتر لە یەك ملیار و 833 ملیۆن و 855 هەزار دینار دیاریكردووە.

سزاكە دەستگرتن بەسەر سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی تۆمەتبار و ڕێگەگرتن لە گەشتكردن بۆ دەرەوەش لەخۆدەگرێت.

بابەتی پێشتر

13 دیل کوژراون و تورکیا دەیەوێت موراد قەریلان "پارچە پارچە" بکات

بابەتی دواتر

دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرە گەورەکانی پریمەرلیگ ئەگەرێکی بەهێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share