دەستلەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرە گەورەکانی پریمەرلیگ ئەگەرێکی بەهێزە

ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانی خولی ئینگلیزی بەهێزتربوون

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، دوو ڕاهێنەری گەورەی خولی نایابی ئینگلیزی ئەگەری دوورخستنەوەیان زیادیکردووە.

لە کۆتا هەفتەی چالاکییەکانی پریمەرلیگ، جوزێ مۆرینیۆ بەرانبەر مانچستەر سیتی (3-0) دۆڕاندنی تۆمارکرد، لیڤەرپوڵی کلۆپ و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش بەرانبەر لیستەر سیتی (3-1) دۆڕاندنێکی دیکەی تۆمارکرد، کە لە شکستی وەرز نزیکیان دەکاتەوە.

لە ئێستادا پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە جیاوازی 13 خاڵ و تۆتنهام 17 خاڵ دوای مانچستەر سیتی کەتوون، لە کۆتا شەش ڕوبەڕوبوونەوەدا چوار دۆڕاندنیان تۆمارکردووە، لە دوای دۆڕاندن بە لیستەر سیتی کلۆپ بە گریانەوە وتی، ” سەرەڕای ئەوەی باوەرپێکردنی قورسە، بەڵام چانسی چنینەوەی نازناوی ئەم وەرزەمان لەدەستدا”.

بەشێوەیەکی گشتی هەردوو پێکهاتەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام لەم وەرزەدا (2020/2021) دووچاری ئاستەنگی بوون، لە دابەزینی ئاستی یاریزانان و کێشە هونەری و کارگێریەکانەوە بۆ خراپترین ئەنجامەکان لە ماوەی پێنج وەرزی ڕابردوو، هەموو ئەمانەش ڕاهێنەرانیان لە دوورخستنەوە نزیککردووەتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ئەگەرێکە لە ئەگەرەکان یۆرگن کلۆپ لە کۆتایی وەرزدا دەست لە پۆستەکەی بكێشێتەوە، بەهەمان شێوە جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام.

بابەتی پێشتر

عێراق.. پارێزگارێكی پێشوو بە 4 ساڵ بەندكردن سزادرا

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share