نرخی نەوتی عێراق گەیشتە بەرزترین ئاست

نرخی نەوتی خاوی عێراق بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی شوبات، ماڵپەڕی (Investing.com) كە ماڵپەڕێكی جیهانییە و چاودێریی نرخەكانی نەوتی خاو دەكات، ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ نرخی نەوتی سووكی بەسڕە بەرزبووەتەوە بۆ 60.15 دۆلار و بەوەش 38 سەنت چووەتەسەر نرخەكەی.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، هەر ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی قورسی بەسڕە 57.56 دۆلار و هەر بەمیلێكی 27 سەنت گرانتر فرۆشراوە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو.

ماڵپەڕی (Investing.com) بڵاویكردووەتەوە، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ نەوتی خاوی عێراق پێی گەیشتووە، بەرزترین نرخە لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2019ـەوە كە ئەوكات ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین سەریهەڵدا و بووەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لەسەر ئاستی جیهان.”

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوتی عێراق دوای ئەوە دێت كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرزترین نرخی لەنێو نەوتی خاوی وڵاتانی عەرەبیدا تۆماركرد.

هاوكات ئیحسان عەبدلجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوبات ڕایگەیاند، “ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە 80 دۆلار، ئەوا دۆخەكە بۆ عێراق گونجاو دەبێت بۆئەوەی خەرجییەكانی بودجەی 2021 دابینبکات بەبێ قەرزكردن.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

بۆ سێیەم ڕۆژە.. هەزاران كەس دژی كودەتاكەی میانمار خۆپیشاندان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share