پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تەقەكەرێكیان دەستگیركرد”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە شاری سلێمانی لە نزیك فولكەی خانەقا ڕویدا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتبارەكە، تەقەی پێكردووە”.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (م.أ.ن) كە ئەفسەری خانەنشینە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.