وردەکاریی رووداوی خنکانی سێ کەس لە زێی گەورەدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، توانراوە ئەو سێ تەرمە دەربهێنرێنەوە کە ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا خنکان.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، ” توانراوە ئەو سێ تەرمە دەربهێنرێنەوە کە ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا خنکان، تەرمەکان براونەتە نەخۆشخانەی خەبات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “قوربانییەکان پێکهاتوون لە بەختیار کەریم 28 ساڵان، بنیامین بەختیار تەمەن شەش ساڵان، کەژاڵ هەژار کەریم 17 ساڵان، رووداوەکەش بەشێوەیەک بووە سەرەتا بنیامین کەوتووەتە ئاوەکەوە ئەوانی دیکە چوون بۆ رزگارکردنی، بەڵام ئەوانیش خنکاون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: زۆر نائومێد بووم لەو کوردانەی کە چەکەکانی ئێمەیان بۆ خۆیان هەڵگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نائومێدبوونی خۆی لەو کوردانە ڕاگەیاند، کە چەکەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان هەڵگرتووە. دۆناڵد ترەمپ بە…
Total
0
Share