لە سلێمانی کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی چەند کچێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند کچێک کردووە، ئەو تۆمەتبارە لەسەر سکاڵای یەکێک لە کچەکان دەستگیرکراوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، کچێک لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ سکاڵای یاسایی لەسەر کوڕێک تۆمارکرد، کە ھەڕەشەی لێکردووە بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی.

 

پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان  بۆ دۆزینەوە و دەستپێکردنەوەی ئەو تۆمەتبارە دەستپێکردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

 

تۆمەتبارەکە ناوی (ھ، م، ق)ــە و لەدایکبووی 1987ـە، دوای دەستگیرکردن و پشکنینی مۆبایلەکەی دەرکەوتووە سوکایەتی و هەڕەشەی لە چەندین کچی دیکەش کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خواناس وریای راگەیاند و بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی هاوڵاتی خواناس وریا-یان لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و بنەماڵەی کوژراوەکەش لە روونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share