سلێمانی.. دەستبەسەر 250 کیلۆگرام گۆشتی نەشیاودا گیرا

 

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 250 کیلۆگرام گۆشتی نەشیاودا کە گۆشتی هیندی بووە و بەهۆی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵیدا خراپبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا فریا، ئەو گۆشتە بڕەکەی 250 کیلۆگرام بووە، لەلایەن خاوەنەکەیەوە خاوکراوەتەوە و دواتر مامەڵەی لەگەڵکراوە، ئەوەش پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکانە، کەنابێت گۆشتی هیندی و هەر گۆشتێکی بەستووی دیکە خاوبکرێتەوە و بفرۆشرێت.

ئەو بڕە گۆشتە لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەتەوە دەستیبەسەردا گیراوە و لەناودەبرێت، بەهۆی نەشیاوییەوە بۆ خواردن.

لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنها ئەو گۆشتانە بکڕن کە مۆری ڤێتێرنەرییان پێوەیە و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گۆشتدا بکەن، بەتایبەت لە ئێستادا کە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: ئەمڕۆ 27 هەزار و 115 خوێندکاری نوێ لە ژوانی پۆل و ناوەندەکانی خوێندندا بوون

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “دەخوازین ئەمڕۆ، سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ پەرەپێدانی…
Total
0
Share