میلانیا سەرقاڵی چییە؟

وا دەردەكەوێت خێزانەكەی ترەمپ گەڕابنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان و دوور لە سیاسەت، لە نوێترین پێشهاتیشدا میلانیای هاوسەری نوسینگەی تایبەتی كردووەتەوە.

لە تویتەری خۆیەوە ئەمڕۆ شەممە 13ی شوبات، میلانیا ترەمپ، هاوسەری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، بە فەرمی نوسینگەی تایبەتی بە پرۆژە نوێیەكەی كردووەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕایبگەیەنێت پرۆژەكەی چییە.

سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، ترەمپ سێ ئەندامی پێشووی كۆشكی سپی لای هاوسەرەكی دامەزراندووە، مەبەست لەو كارەش هاوكاریكردنی میلانیا بووە بۆ دامەزراندنی نوسینگەكەی.

هەندێك میدیای ئەمریكی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، ڕەنگە میلانیا بیەوێت هەڵمەتی “بی بێست” بە گەڕ بخاتەوە، تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی توندوتیژیی ئەلیكترۆنی دژ بە منداڵان.

هەرچەندە خانمی یەكەمی پێشووی ئەمریكا وا دەردەكەوێت كە ژیانی ئاسایی خۆی دەست پێكردووە، بەڵام چەند ڕاپۆرتێكی ئەمریكی ئاماژەیان بەوە كردبوو، میلانیا “غیرە” دەكات بەرامبەر ئەو گرنگیدانەی ئێستای ئەمریكییەكان بە خانمی یەكەمی ئەمریكا جیل بایدن.

بابەتی پێشتر

توركیا تانكەری سەر شەمەندەفەر هەناردەی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

چیای گارە.. لە دیوێکی شەڕەتۆپەڵە و لە دیوەکەی تری ڕوبەڕوبوونەوەی سەربازی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share