جیم کاری: قێزم لە هەڵوێستەکەی سمیس دێتەوە و هۆلیوود کۆمەڵێک ترسنۆکن

جیم کاری ڕایگەیاند، ئەو زللەیەی ویڵ سمیس لە کریس ڕۆکی سرەواند، نەک تەنیا ناوبانگی خۆی پێ وێرانکرد، بەڵکو سوکایەتیی بە هەموو هۆلیوودیش کرد.

لە دیدارێکی پرۆگرامی “CBS Mornings”دا جیم کاری ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدیا ڕایگەیاند، ویڵ سمیس دەبێت ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی قورس بکرێتەوە لەسەر ئەو زللەیەی لە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لە کریس ڕۆکی دا، پاش ئەوەی ئەمیان گاڵتەی بە هاوژینەکەی سمیس کردبوو.

لە درێژەی قسەکانیدا جیم کاری باسی لەوە کرد، سمیس دەبوایە لەسەر ئەو کارەی دەستگیربکرێت، هەروەها چەپڵەڕێزانی دواتری ئامادەبووانیش لەپای بەخشینی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بە سمیس، بە هیچ جۆرێک مایەی ڕێزگرتن و پێزانین نەبووە.

جیم کاری ڕایگەیاند، “قێزم لە هەڵوێستەکە و چەپڵەڕێزانەکەش دێتەوە، هۆلیوود بووەتە کۆمەڵەیەک لە خەڵکانی ترسنۆک، ئەمەش گەورەترین نیشانەیە کە ئێمە چیدی ‘یانەی ناوازەکان’ نین”.

هەروەها لەبارەی زللەکەی سمیسەوە وتی، “گەر منبوومایە، لە دادگاوە بڕی 200 ملیۆن دۆلارم لە بەرامبەر ئەو کارەدا وەک باج لە سمیس دەسەند، چونکە ئەو ڤیدیۆیە تاهەتایە دەمێنێتەوە” و “ئەو سوکایەتییە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامدەبێت”.

لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، ویڵ سمیس، كە دواتر خەڵاتی ئۆسكاری باشترین ئەكتەری وەرگرت، لەپای گاڵتەکردن بە هاوژینەکەی لەلایەن کریس ڕۆکی پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەوە، زللەیەکی لە کریس سرەواند و پێیوت، “چیتر ناوی هاوژینەكەم بەدەمتدا نەیەت”.

بابەتی پێشتر

عێراق سێیەم بەشەخۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەكات

بابەتی دواتر

فیفا لە کات و وادەی دیاریکراودا تیروپشکی مۆندیال ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چۆن ڕوناكیی ماڵەكەت ڕێكدەخەیت؟

لەكاتی وەرزگۆڕیندا ڕەنگە پێمانوابێت كە هەمان ئەو ڕوناكییەی لەماڵەكانمان بەكارمانهێناوە دەبێت جێگیر بێت، بەڵام هەندێك لە شارەزایان و…
Total
0
Share