(ڤیدیۆ) بایرن میونشن بووە پاڵەوانی مۆندیال و شەشەینەی وەرزی چنییەوە

بایرن میونشن بۆ دووەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان

ئەمشەو، پێنجشەممە یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە نێوان یانەکانی بایرن میونشن و تایگریس ئواناڵی مەکسیکی ئەنجامدرا و باڤارییەکان براوەبوون.

لە ستاد (المدینە التعلیمیە) یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی کیشوەری ئەوروپا ڕوبەڕوی تایگریس ئواناڵی پاڵەوانی کۆنکاکاف بووەوە، یاری نێوان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکەی باڤاری لە تایمی دووەم بەتایبەت خولەکی 59 لەلایەن بنجامین پاڤاردی فەرەنسییەوە تۆمارکرا، سەرەڕای ئەوەی چەندین هەلی دیکەیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ ڕەخساند، بەڵام لیڤاندۆڤیسکی و هاوەڵانی سەرکەوتوو نەبوون لە فراوانکردنی ئەنجامەکە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بایرن میونشن بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی مۆندیالی یانەکانی (2021)ی چنییەوە، کە شەشەم نازناوی لەسەریەک دەکات لەدوای نازناوەکانی بوندس لیگا و دی ئێف بی پوکاڵ و چامپیۆنزلیگ و سوپەرەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپا.

لە یارییەکی دیکەشدا یانەی ئەهلی میسڕی بە لێدانی یەکلاکەرەوە (پەناڵتی) و ئەنجامی (3-2) بەسەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلیدا سەرکەوت و پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکەی بەدەستهێنا.

 

بابەتی پێشتر

پەیەدە: هێرشی تورکیا لە خاکی هەرێمدا خەونێکی عوسمانییە بۆ لەناوبردنی کورد

بابەتی دواتر

باڵیۆزی بەریتانیا: شەڕی چەكداری لە عێراق سەرهەڵدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی مۆندیالە

وەک پیشەی ئاسایی خۆی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوڕێی دەستپێکی مۆندیال و دەرکەوتنی بەهرە ناوازەکانە. لە مۆندیالەکانی ڕابردوودا،…
Total
0
Share