ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی مۆندیالە

وەک پیشەی ئاسایی خۆی، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوڕێی دەستپێکی مۆندیال و دەرکەوتنی بەهرە ناوازەکانە.

لە مۆندیالەکانی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە چاودێری چڕی جامی جیهانییان کردووە، دوای دەرکەوتنی چەندین ئەستێرەی وەک جەیمس ڕۆدریگێز و مەسعود ئوزێل و تیبۆ کۆرتوا ڕاستەوخۆ گرێبەستیان پێشکەشکردوون و سەرکەوتووشبوون لە واژۆکردنیان.

لە مۆندیالی 2022ی قەتەر، چاودێرانی یانەی شاهانە خواستیان لەسەر جوود بێلینگهامی بەهرەداری ئینگلتەرا و یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە.

ڕۆژنامەی “مارکا” بە دووری نازانێت جگە لەو یاریزانە، چەندین بەهرەی دیکە لە ئەگەری دەرخستنی توانا هونەرییەکانیاندا، لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانە زەبەلاحەکەی مەدریدەوە بکەن.

ڕۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، سیاسەت و فەلسەفەی فلۆرنتینۆ پێرێز بەو جۆرەیە و باشترینەکانی مۆندیالی لەلا پەسەندە، تەنانەت لە دوای مۆندیال بەردەوام دەبێت لە کۆکردنەوەی باشترینەکانی ئەو پاڵەوانێتییە.

بابەتی پێشتر

گەوهەرەکەی کلۆپ پۆرتوگالی ناوێت

بابەتی دواتر

کێ بەهێزترین پاڵێوراوی مۆندیالە؟ نێیمار وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس پێیوایە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو هێشتا هەیە. بەتایبەتیش لەبەرئەوەى کە گۆڵی دەرەوەى یاریگا…
Total
0
Share